ناس کورد-
بەرپرسێکى روسی نزیک لە ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند، دەتوانن سەرجەم وڵاتانى هاوپەیمانى ناتۆ لەماوەى "نیو کاتژمێردا لەناو ببەن"، لەئەگەرى سەرهەڵدانى جەنگى ئەتۆمیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ديمترى روغوزين سەرۆکى ئاژانسى گەردونناسی سەر بە کرملین وتى "ئامانجى پیاوە بەهێزەکە شکستهێنانە بە خۆرئاواى دوژمن، سڕینەوەى ئۆکرانیا لەسەر نەخشە"، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى "دەیلى مەیل".
وتیشى "ناتۆ شەڕ لەدژمان دەکات، بەڵام بەفەرمى راینەگەیاندووە، بەڵام ئەوە روونە بۆ هەموومان".
ديمترى روغوزين دەشڵێت، لەئەگەرى روودانى جەنگى ئەتۆمیدا، لەنیو کاتژمێردا سەرجەم وڵاتانى ناتۆ خاپور دەکەن "بەڵام نابێت رێگە بە دۆخى لەو شێوەیە بدەین، لەبەرئەوەى شەڕى ئەتۆمى کاریگەرى لەسەر هەسارەکەمان دەبێت".