گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارتی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی دەرکرد ’’یاسای نەوت و گاز و دادگای فیدڕاڵی’’

2022.05.08 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی دەرکرد ’’یاسای نەوت و گاز و دادگای فیدڕاڵی’’

ناس کورد-

پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دروستکردنی دامەزراوە دەستوورییەکان و دامەزراندنەوەی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رێكه‌وتی 8/5/2022 به‌ سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری جیاواز كرا.

 

له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی عێراق كرا، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پرۆسه‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی (رزگاریی نیشتمانی) كه‌ له‌ سێ لایه‌نی براوه‌ی هه‌رسێ پێكهاته‌ی شیعه‌ و كورد و سوننه‌ (ره‌وتی سه‌در، پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده‌) پێكهاتوون.

 

هه‌روه‌ها باس له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان و شكاندنی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی كرا، كه‌ حخۆی له‌ زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ رۆژانی داهاتوودا ده‌بینێته‌وه‌.

 

هه‌وره‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، "داكۆكی له‌ ته‌واوی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و دروستكردنی دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش: ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگای فیدراڵ به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و دانانی یاسای نه‌وت و غاز.

 

له‌ ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی بارودۆخی ناوخۆی كوردستان كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ و سه‌ردانیكردنی ته‌واوی لایه‌نه‌كان، به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ هیچ كورسییه‌كیان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و مافی به‌شداریكردنیان له‌ بڕیاری سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ هه‌یه.

 

هه‌وره‌ها دووپاتكراوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌باش زانرا، هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ و لێكتێگه‌یشتنی و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چڕبكرێنه‌وه‌‌، هه‌روه‌ها له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ بۆ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی. هه‌وره‌ها داواشی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد، هه‌وڵی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ كاری هاوبه‌ش بده‌ن.

 

هه‌رچی ته‌وه‌ری سێیه‌م بوو، تایبه‌ت بوو به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌ و له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردسستان و ئه‌و وڵاتانه‌ كرایه‌وه‌.

 

هه‌وره‌ها باسی ئه‌وه‌ش كرا، كه‌ نابێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ببنه‌ هۆكاری دروستكردنی كێشه‌ و گرفتی سیاسی و ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێویسته‌ ره‌چاوی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن.