گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی بوونی ’’پاشەڕۆ’’ ساردەمەنی و شیرینییەک لە سلێمانی داخرا

2022.05.08 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی بوونی ’’پاشەڕۆ’’ ساردەمەنی و شیرینییەک لە سلێمانی داخرا

ناس کورد-

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندن، به‌هۆی هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان و پابه‌‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سارده‌مه‌نی و شیرنی ئیلیاس له‌ گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ داده‌خه‌ن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی (یەکشەممە 8-5-2022) ڕایگەیاند، " له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ ده‌ركه‌وتووه‌  كارگه‌ی سارده‌مه‌نی و شیرینی ئیلیاس پابه‌ندی مه‌رج رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و له‌گه‌ڵ هه‌بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ركان ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌ دروستكردنی شیرینییه‌كانیدا به‌كاریده‌هێنێت ماوه‌به‌سه‌رچوبوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرنی ئیلیاس داده‌خرێت و ته‌وای شیرینی و مه‌واده‌كانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌." 

 

قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، "لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن."