گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگانه‌ روونكردنەوە دەدرێت

2022.05.08 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگانه‌ روونكردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، لە عێراق سێ بەشە ئارد دابەش كراوە، بەڵام بەهۆی نەناردنی گەنمەوە لە هەرێمی كوردستان، هێشتا بەشە ئاردێك تەواو نەكراوە، دەشڵێت، لە هەموو سنوورەكان رێگا بۆ هێنانی ئاردی بازرگانی كراوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی (یەکشەممە 8-5-2022) بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، "لە عێراق سێ بەشە ئارد دابەش کراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان یەک بەشە ئاردیش بەتەواوی دابەش نەکراوە، ئەمەش بەهۆی نەمانی گەنم لە هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی گەنم لە عێراقداوە بووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژانە لە عێراقەوە چەند بارهەڵگرێك گەنممان بۆ دێت، بەڵام پڕۆسەكە هێواشە، لەكاتێكدا ئێمە مانگانە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان پێویستمان بە 58 هەزار تەن گەنمە".

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەگەرچی لە ناوچەكانی تری عێراق بەشە ئاردی زیاتر دابەش كراوە، بەڵام هێشتا ئارد لە هەرێمی كوردستان هەرزانترە، چونكە لە هەموو سنوورەكان رێگا بۆ هێنانی ئاردی بازرگانی كراوەیە، ئەوەش وای كردووە نرخەكەی گران نەبێت".