ناس کورد-
ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی پاداشتی دارایی كارمەندانی رۆژی دەنگدان گەیشتووەتە دوا قۆناغ و لەماوەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق (یەکشەممە 8-5-2022) ڕایگەیاند، " سەبارەت بە کات و شوێنی دابەشکردنی پاداشتی دارایی كارمەندانی رۆژی دەنگدان، لە ئێستادا ئامادەکارییەکانی ئەو پرۆسەیە گەیشتووەتە دوا قۆناغ و ھەماھەنگی تەواو کراوە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکی ھەرێم و سەرجەم لقەكانی لەشوێنە جياوازەكانی سنوری پارێزگامان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەيەكی نزيكدا ناو و ناونيشانی سەرجەم بانكەكان كە بڕی پاداشتەكەی تيا دابەش دەكرێت بڵاودەكەينەوە."