کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای بڵاکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی جیاوازی ڕووداوەکەی ڕێستۆرانتی هۆقەباز لە هەولێر لەلایەن ئاژانسی فورات نیوزی سەربە پەکەکە، ئەو ئاژانسە ڕایگەیاند، هەژمارەکەیان هاک کراوە و لەو بڵاوکراوانە بەرپرسن نین، هەر پاش ئەوەش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، سەرجەم گرتەکانی ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە. . بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری تویتەری ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پەکەکە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی ڕووداوەکەی ڕێستۆرانی هۆقەباز لە هەولێر بڵاوکرایەوە، کە جیاوازبوو لەو گرتانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاکرانەوە. . لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەکردووە: "لە شەوی ڕابردووەوە هەژماری تویتەرەکەمان هاک کراوە و لە دەستی خۆماندا نەماوە، هەر شتێکیش بڵاکراوەتەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە". . جگلەوە باسیان لەوە کردووە، هاک کردنی هەژمارەکەیان و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدۆییەکە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە تێیدا پەکەکە بە ئەنجامدەری سەرەکی ڕووداوەکە دەزانن.