گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

سێ گەنج لەسەر لێكردنه‌وه‌ و بردنی‌ هێماکانی هاتوچۆی دەستگیرکران

2022.05.08 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
سێ گەنج لەسەر لێكردنه‌وه‌ و بردنی‌ هێماکانی هاتوچۆی دەستگیرکران

ناس کورد-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق سێ تۆمه‌تباریان به‌ تۆمه‌تی‌ لێكردنه‌وه‌ و بردنی‌ هێماکانی هاتوچۆی‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستگیركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا (8ی ئایاری 2022) دەڵێت، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێمای هاتوچۆی سه‌ر شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ ناحیه‌ی‌ به‌رزنجه‌ لێكرایه‌وه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو شه‌قامه‌كه‌یان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، سه‌ره‌نجام‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ به‌رزنجه‌ توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی‌ (ك، ح، خ) له‌دایكبووی‌ 1986 و (ب، م، أ) له‌دایكبووی‌ 1985 له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌یاندا ده‌ستگیربكه‌ن."

 

دەشڵێت، "هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون."


"له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و له‌سه‌ر دانپێدانانی‌ دوو تۆمه‌تباره‌كه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ توانیان تۆمه‌تباری‌ سێیه‌م به‌ناوی‌ (ف، ع، گ) له‌دایكبووی‌ 1988 ده‌ستگیربكرێت."

me_ga.php?id=5213me_ga.php?id=5215me_ga.php?id=5214