گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دیمەنی ساتی کوشتنی کارمەندەکەی تورکیای بڵاوکردەوە

2019.07.26 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دیمەنی ساتی کوشتنی کارمەندەکەی تورکیای بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم  دیمەنی ساتی کوشتنی کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی تورکیای لە هەولێر بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاند بەرپرسێکی پەکەکە پلاندارێژەری ڕووداوەکە بووە. . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 26ی تەمموزی 2019، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ڕیستۆڕانتی هۆقەبازی شاری هەولێری بڵاوکردەوە کە تێیدا کارمەندێکی تورک و دوو هاوڵاتی هەرێم کوژران. . لەڕاگەیەندراوەکەدا، ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسێکی پەکەکە بە ناوی فاتیح بە پلاندارێژەری ڕووداوەکە دەزانێت و دەڵێت: "چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن بەرپرسێکی پەکەکە لە قەندیل پلانی بۆ داڕێژراوە بە ئامانجی تیرۆرکردنی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و سەرەنجام تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. . لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، شەش کەس لە پەیوەندی بە رووداوەکەوە دەستگیر کراون کە سێ کەسیان هاووڵاتی تورکیان و سێ کەسی تر کە هاوکار و یاریدەدەرانی ئەنجامدەرانی رووداوەکە بوون هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن. . جگەلەوە دوای ڕاگەیەندراوەکە، ئەنجومەنی ئاسایش دیمەنی ساتی تەقەکردنەکان و دانپێدانانی تۆمەتبارەکانی بڵاوکردەوە تێیدا باس لەوەدەکەن لە لایەن بەرپرسێکی پەکەکەوە پلانیان بۆ کوشتنی ئەو کارمەندە تورکە بۆ دارێژراوە. . رۆژی چوارشەممە 17ی تەمموزی 2019،  رووداوێکی تەقەکردن لە رێستورانتی هۆقەبازی شاری هەولێر ڕوویدا تێیدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە ناوی عوسمان کۆسە  و دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەناوەکانی نەریمان عوسمان محەمەدعەلی و بەشدار رەمەزان ساڵح کوژران.   [embed]https://youtu.be/XgAGNK1hGzE[/embed]