گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هیندستان زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم دابین دەکات

2022.05.07 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
هیندستان زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم دابین دەکات

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی هیندستان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هندستان زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکاری هەرێمی کوردستان دابین دەکات و مەرجەکانیشی بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 



دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



کونسوڵخانەی گشتیی هیندستان - هەولێر

 

ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان (ICCR) بەخششی خوێندن (زەمالە) دابین دەکات بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتیی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆ و دامەزراوە هیندییە ناودارەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە پرۆژەی زەمالەی (ICCR) دا.

 

ئەم پرۆژانە بریتین لە پرۆژەی گشتیی زەمالەی (ICCR)ی (A1201) و پرۆژەی زەمالەی (ICCR) بۆ کولتووری هیندیی (A1209). ئەم پرۆژانە توانای درێژەدان بە خوێندن لە بواری جۆراوجۆردا بە خوێندکاران دەدەن.

 

دوا بەروار بۆ بانگهێشتکردنی پێشکەشکاران لە ٣٠-٤-٢٠٢٢ ەوە درێژکراوەتەوە بۆ ٣١-٥-٢٠٢٢. 

 

خوێندکارانی خوازیار لە زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، هەرکەس خوازیارە دەتوانێت لەڕێگەی ئەم لینکەوە تا بەرواری ٣١-٥-٢٠٢٢ داواکاریی بۆ زەمالەی (A2A) پێشکەش بکەن:

 

http://a2ascholarships.iccr.gov.in/ 

 

تێبینی: لینکەکە لەڕێگەی براوسەری (Microsoft Edge) دەکرێتەوە.

 

دوای سەردانە فەرمییەکەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هیندستان و کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە کولتورییەکان (ICCR)و وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڕێز کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان پێیڕاگەیاندین، کە ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان زەمالەی خوێندن دابین دەکات،

 

زانیاری یاسایی, [5/7/2022 4:51 PM]

مەرجەکان

  1. ماستەر:

 

- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

- دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

- دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێویستە پێش پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هیند) دەبێت.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتی خوێندنی بالا  هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەتی خوێندنی بالا مەکەن.

 

٢. دکتۆرا: 

 

-پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

-پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

- دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.

- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کەداواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.

- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە  دەبێت.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتی خوێندنی بالا  هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەتی خوێندنی بالا مەکەن.

 

تێبینى: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت