گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فێڵی پزیشکێکی جوانکاری لە هەولێر ئاشکرا کرا

2022.05.05 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
فێڵی پزیشکێکی جوانکاری لە هەولێر ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان ڕایگەیاند، کەسانێک پیشەیان بووەتە هێنانی پزیشکی بیانی بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیان، دەشڵێت، لە هەوڵێکدا ڕێگرییان لە پزیشکێک کرد کە بەبێ مۆڵەت دەیویست نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ 50 کەس بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان (پێنجشەممە 5-5-2022) ڕایگەیاند، "بۆ رێگریکردن لە هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیانمان لەلایەن کەسانێک کە پیشەیان بووەتە هێنانی پزیشکی بیانی بۆ کارکردن لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، پاش بەدواداچوونێکی وورد لە لایەن لیژنەکانمانەوە، ئەمڕۆ رێگری کرا لە پزیشکێکی بیانی کە بێ ئەوەی مۆڵەتی کارکردنی سەندیکای پزیشکانی هەبێت لە ڕێگەی کەسێکەوە هاتبووە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پزیشکە هێنرابووە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ زیاتر لە 50 کەس لەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بوونە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە کاتی بینینی نەخۆش لیژنەکانمان سەردانیان کرد بۆ ئەوەی دۆکیومێنتی تەواومان لابێت بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی، هەر بۆیە ناوبراو و ئەوەش کە هێنابووی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکرا و هەموو ئەوانەی هاوکاریشیان کردوونە بە پێی یاسا ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ڕێگەش نەدرا هیچ  نەشتەرگەریەک ئەنجامبدات."