ناس کورد-
جێگری پارێزگاری موسڵ تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوونی بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات خۆیان لەو گۆشتفرۆشانە بەدوور بگرن کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ (پێنجشەممە 5-5-2022) ڕایگەیاند، "دوای تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە موسڵ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدەین خۆیان لەو گۆشتفرۆشانە بەدووربگرن کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو گۆشتفرۆشانە دابخەن کە مامەڵە لەگەڵ کوشتارگە فەرمییەکاندا ناکەن."