ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات رۆژى شەممە کەشى زستانە بگەڕێتەوە و لە تەواوی ناوچەکەدا کەش فێنک بێت لەگەڵ بارینی باران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار (5-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "لە ئەنجامی دەستپێکردنی کاریگەری بارستە ھەوای سارد و تا رادەیەک شێداری دەریای ناوەراست لەسەر کەشی ناوچەکانمان سبەی ھەینیئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور و ناڕوون دەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە".
دەشڵێت "لە ھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەگەری چربوونەوەی ھەورە بروسکە ئەبێت لەگەڵ تاو تاو بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ بەرێژەی ٢ تا ١٥ ملیمەتر لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا ئەگەری بارانبارین لاواز و چاوەروان نەکراو ئەبێت".
بەوتەى ئەو شارەزایە، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ پلەی سیلیزی دیکە نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٤ بە ١٤ ، ھەولێر ٢٦ بە ١٧ پلە ، دھۆک ٢٣ بە ١٦ پلە ، ھەڵەبجە ٢٨ بە ١٦ پلە ، کەرکوک ٢٨ بە ٢٠ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٣ بە ٢١ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٤ بە ١٦ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٣ بە ١٤ پلە ئەبێت ، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک ئەبێت ٢٥ - ٤٥ کم/س لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە .
دەشڵێت، دوو سبەی شەنمە کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکە زیاتر دەبێت و کەشێکی سارد و زستانەیی ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە و لەتەواوی ناوچەکەشدا کەش فێنک ئەبێت لەگەڵ بارینی باران.