ناس کورد-
دەستەى حەج و عومرەى عێراق چەند بریارێکى نوێى بۆ ئەنجامدانى فەریزەى حەج دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى دەستەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەدایکبووانى (1-2-3 تەموز 1957) مافى بەشداریکردنیان دەبێت لەفەریزەى حەج.
ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژى 11 ى ئایار دوایین وادەیە بۆ رادەستکردنى پاسپۆرتى ئەوانەى لە تیروپشکى 2020 دەرچوون، لەگەڵ ئەوانەى زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە لە تیروپشکى 2021.
بەپێی بەیاننامەکە، بۆ حەجى ئەمساڵ پێویستە حاجیان دوو ژەمە ڤاکسینى (فايزەر - ئەسترازينيكا - سينوفارم - سبوتينك) یان وەرگرتبێت جگە لە ڤاکسینى "جانسن" کە پێویستى بەیەک ژەمە.