گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆڵى نهێنى ئەمەریکا لەکوشتنى جەنەراڵەکانى روسیا لەشەڕى ئۆکرانیا ئاشکراکرا

2022.05.05 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
رۆڵى نهێنى ئەمەریکا لەکوشتنى جەنەراڵەکانى روسیا لەشەڕى ئۆکرانیا ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمەریکى ئاشکرایکرد، واشنتن زانیارى هەواڵگرى خستووەتە بەردەست هێزەکانى ئۆکرانیا بۆ کوشتنى ژمارەیەکى زۆر لە جەنراڵەکانى روسیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەکە (5-5-2022) لەزارى چەند سەرچاوەیەکى هەواڵگرى ئەمەریکییەوە گواستییەوە، ئەمەریکا زانیارى هەواڵگرى پێشکەشى ئۆکرانیا کردووە لەبارەى جموجۆڵى چاوەڕوانکراوى هێزەکانى روسیا و پێگە و وردەکاریی بنکە سەربازییەکانى روسیا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانى ئۆکرانیا دەڵێن نزیکەى 12 جەنەراڵى روسیان کوشتووە بەهۆى زانیارییە هەواڵگرییەکانى ئەمەریکاوە.

 

تا ئێستا وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا و کۆشکى سپى هیچ لێدوانێکیان نەداوە لەو بارەیەوە، بەڵام ئەدریان واتسون وتەبێژى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى بە فرانس پرێسى وت "ئەمەریکا زانیارى هەواڵگرى لەبارەى گۆڕەپانى شەڕ داوەتە ئۆکرانیییەکان بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان".

 

وتیشى "پێدانى ئەو زانیارییانە بۆ بەئامانج گرتنى جەنەراڵەکانى روس نەبووە".