گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گرەنتى راستەقینە’’

یەکەم هەڵوێستى سەربەخۆکان لەسەر دەستپێشخەرییەکەى سەدر

2022.05.04 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى سەربەخۆکان لەسەر دەستپێشخەرییەکەى سەدر

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى سەربەخۆ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، داواکەى موقتەدا سەدر بۆ دیاریکردنى سەرۆک وەزیران و پێکهێنانى حکومەت پێویستى بە گرەنتى راستەقینە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاسر ئەسکەندەر لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس" وتى "داواکەى سەدر لەسەربەخۆکان بۆ دیاریکردنى سەرۆکى حکومەت لەناو سەربەخۆکان جێگەى ڕێزە و گوزارشتە لەسوربوونى بەشێک لە هێزە نیشتیمانییەکان بۆ کردنەوەى بوار لەبەردەم هێزە سەربەخۆکان بۆ ئەوەى حکومەتى داهاتوو بەڕێوەببەن".

 

وتیشى "بەڵام ئەو هەنگاوە پێویستى بە گرەنتى راستەقینە هەیە پەیوەست بە دەستوەرنەدانى گروپەکانى هێز لە بڕیارەکانى تایبەت بەوەى هێزە سەربەخۆکان کێ کاندید دەکەن، سەربارى پێویستى هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى لەلایەن هەمووانەوە بۆ گرەنتى سەرکەوتنى حکومەتى داهاتوو، تەگەرەنەخستنە بەردەمى".

  

پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر داواى لە پەرلەمانتارانى سەربەخۆ کرد بەپشتیوانى هاوپەیمانى سێ قۆڵى لەماوەى 15 رۆژدا کابینەى نوێی حکومەت پێکبهێنن.  

  

سەدر لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دواى راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانى دەڵێت، کە پڕۆسەى سیاسى ئێستا سێ لایەنە: یەکەمیان هاوپەیمانى نیشتیمانى "هاوپەیمانى رزگارکردنى وڵات" ە کە خاوەنى زۆرینەیە.  

  

دەشڵێت، لایەنى دووەم چوارچێوەى هەماهەنگییە کە داواى حکومەتى تەوافوق دەکات و 40 رۆژ مۆڵەتى پێدان بەڵام نەیانتوانى حکومەت پێکبهێنن.  

  

سەدر باسى لەوەشکردووە، لایەنى سێیەم پەرلەمانتارانى سەربەخۆیە، کە پێویستە لەماوەى 15 رۆژدا و بە پشتیوانى هاوپەیمانى سێ قۆڵى حکومەت پێکبهێنن.