گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لیژنەى دارایی جموجۆڵ بۆ گەڕاندنەوەى پارە بەقاچاخبراوەکان ئاشکرادەکات

2022.05.04 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی جموجۆڵ بۆ گەڕاندنەوەى پارە بەقاچاخبراوەکان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق باس لە جموجۆڵ دەکات بۆ گەڕاندنەوەى پارە بەقاچاخبراوەکانى عێراق لەدەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم شبلى ئەندامى لیژنەکە بە کەناڵى فەرمى عێراقى راگەیاند، پرسی گەڕاندنەوەى ئەو پارانە پێویستى بە دەستوەردانى حکومى و دەرکردنى یاسا هەیە، لیژنەى دارایی کارى لەسەر دوو پڕۆژەى گرنگ کردووە کە یەکێکیان ئاسایشى خۆراکە، ئەوەى تریشیان پەیوەستە بە گەڕاندنەوەى پارە بەقاچاخبراوەکان.

 

وتیشى هەماهەنگى حکومى هەیە لەگەڵ وڵاتانى دیکە لەو بارەیەوە، تا ئێستاش ئەو بڕە بەتەواوى دیار نییە کە براوەتە دەرەوە، دواى تێپەڕاندنى پرۆژەى ئاسایشى خۆراک کار لەسەر پڕۆژەى گەڕاندنەوەى ئەو پارانە دەکەن.