کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى کرد، به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران به 300 سه‌رنشینه‌وه له‌كه‌ناراوه‌كانى لیبیادا ژێرئاو كه‌وتووه و چاره‌نوسى 150 كۆچبه‌ریان نادیاره، ڕێكخراوێكى په‌نابه‌رانیش ده‌ڵیت پێناچێ كۆچبه‌رى كوردى تێدا بێت. . لهڕاگهیهنراوێكیدا، لقى لیبیای ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كردووه، له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نزیك كه‌ناراوه‌كانى لیبیا، به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وتووه كه ویستویانه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه. . هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، له به‌له‌مه‌كه‌دا نزیكه‌ى 300 كۆچبه‌رى نایاسایى تێدا بووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 145 كۆچبه‌ر ڕزگار كراون و 150 كۆچبه‌رى دیكه‌ش تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره و ونبوون. . له‌سه‌ر ورده‌كارى ڕوداوه‌كه و بوونى كۆچبه‌رى كورد له‌و به‌له‌مه‌دا، ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران به ناس كوردى وت: "تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى بوونى كورد له‌و به‌له‌مه‌دا به‌ده‌ستمان نەگه‌یشتووه و پێناچێ هیچ كۆچبهرێكى كوردیشى تێدا بێت، چونكه ئه‌م ساڵ زۆربه‌ى ئه‌و كوردانه‌ى كه كۆچ ده‌كه‌ن ڕێگه‌ى ئه‌و سنوره ناگرنه به‌ر". . سه‌رۆكى ڕێكخراوى لوتكه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، ساڵى پار چه‌ندین حاڵه‌تى كێشه و گیانله‌ده‌ستدانى كۆچبه‌رانى كورد له سنورى كه‌ناراوه‌كانى لێبیادا ڕویانداوە، به‌شێك له كێشه‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانهشیان چاره‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ دۆسیەیهكى له‌و شێوه‌یان نه‌چووه‌ته به‌رده‌ست. . .