ناس کورد-
وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا رایگەیاند، شەڕى ئۆکرانیا لەماوەى چەند هەفتەیەکى دیکەدا یەکلایی دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لوید ئوستن لەکۆبوونەوەى لیژنەیەکى ئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا وتى "شەڕى ئۆکرانیا و روسیا لەماوەى چەند هەفتەیەکدا یەکلایی دەبێتەوە، ئەمەریکا چەکى زیاترى رەوانەى ئۆکرانیا کردووە بۆ ئەوەى بەرەنگارى روسیا ببێتەوە".
وتیشى ئۆکرانیا لەئیستادا پێویستى زۆرى بە دژە تانک و دژە فڕۆکە و موشەکە.
پێش دەستپێکردنى شەڕى ئۆکرانیا، ئەمەریکا بەبەهاى نزیکەى ملیارێک دۆلار چەک و کەلوپەلى سەربازى رادەستى ئۆکرانیا کرد لەگەڵ مەشقکردن بە هێزەکانى، لەدواى دەستپێکردنى شەڕیشەوە 3.7 ملیار دۆلارى تەرخانکردووە بۆ پشتیوانى زیاترى ئەو وڵاتە.