ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕۆژنامەوانیدا جەخت دەکەینەوە کە ڕۆژنامەوانیی ئازاد دەستەبەری ئازادییەکانی دیکەیە و میدیای ئازاد و بەرپرس و بابەتی یارمەتیدەرە لە بنیاتنانەوەی عێراق."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە تویتێکدا (3ی ئایاری 2022) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕایگەیاند، "بە هیوای ئەوەی ڕۆژنامەوانییمان ڕێنیشاندەری خەڵک بن بۆ ڕاستی و ئەمڕۆش یادی شەهیدانی وشەی ڕاست بەرز ڕادەگرین."