گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە: گروپەکانی دەرچوو لەیاسا هێرشەکەى خەباتیان ئەنجامداوە

2022.05.01 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پێشمەرگە: گروپەکانی دەرچوو لەیاسا هێرشەکەى خەباتیان ئەنجامداوە

ناس کورد-

وەزارەتى پیشمەرگە رایگەیاند، جارێکی تر گروپەکانی دەرچوو لەیاسا، لەناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش موشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (5-1-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،  موشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە. بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێکردووە.

 

دەشڵێت، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن.

 

پێشتر دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.    

  

ئاماژە بەوەشکراوە، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.