ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە سەر رێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک فەرماندەی پیادەی کەرکوک (مەنیلە)، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە (زیل) وەرگەڕاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (30ی نیسانی 2022) دەشڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە 12 پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش بەناوی (نظام جاسم محمدی تەمەن 51 ساڵ) گیانی لەدەست داوە.
دەشلێت، "دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە بەهانای بریندارەکانەوە چوون بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لە ئیستادا لە ژێرچاودێریدان."