گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

کازمی لەبارەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوونکردنەوە دەدات

2022.04.30 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی لەبارەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تەنیا بڕیاری حکومەتی ئێستا نەبووە، بەڵکوو لەسەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە چەندین ساڵە ئەنجام کراوە و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانیش بەشدارییان تێدا کردووە، "لەسەر بنەمای ئەوەی کە نرخی نەوت لە کاتی قەیرانەکاندا پێداویستییەکانی گەلەکەمان پڕ ناکاتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کازمی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای فەرمیی عێراقییە (30ی نیسانی 2022) گوتی، "دەبێت ئەوە بڵێین کە ئێمە لە بڕیارە ئابوورییەکانماندا هیچ ئامانجێکی سیاسی یاخود بانگەشەی هەڵبژاردنی لە پشتەوە نەبووە، هەروەها دەڵێین کە چاکسازیی ڕاستەقینە بەبێ کێشە و گرفت و زیان ناچێتە سەر. بۆیە لە بودجەی ساڵی 2021دا و لەگەڵ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هەستاین بە بەرزکردنەوەی دەرماڵەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ سێ ملیار دینار، ئەو پارەیەش تەرخان کرا بۆ ئەو چینانەی کە بەپێی توێژینەوەکان زیانیان بەر دەکەوت بەهۆی بڕیارەکەوە".

 

دەشڵێت، "موزایەدەمان نەکرد بەسەر کەسەوە، بەڵام ئێمە چارەسەری کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارمان کرد و دۆخ و گوزەرانی ئابوریی ئەو کەسانەمان چاکتر کرد کە داهاتیان سنووردارە، بەڵام خوشک و برایانمان لە خولی پێشووی پەرلەمان گوێیان بۆ نەگرتین و بڕی پارەی تەرخانکراویان کەم کردەوە بۆ 700 ملیار دینار، هەروەها ئەو بودجەی وەبەرهێنانەیان کەم کردەوە کە ئامانج لێی بووژاندنەوەی بازاڕی کار و جووڵاندنی پرۆژەکان و بەگەڕخستنی ڕەوڕەوەی ئابووری ناوخۆیی و چالاککردنی کەرتی تایبەت بوو."

 

کازمی باسی لەوەشکرد کە "بۆیە جارێکی تریش دەیڵێین، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ چەمکی متمانە لە کاری سیاسیدا، وڵات ناتوانێت پێش بکەوێت بەبێ بوونی متمانە لە هەموو ئاستەکاندا، بە تایبەت لە پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردنی و دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەنجامدانی هەنگاوەکانی چاکسازی و ڕێگری لە بەریەککەوتن یاخود هەندێک بیرۆکە کە کاریگەری خراپ و نەرێنی دەبێت."