ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای کەلار - دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان (هەینی 29-4-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی وەرگەڕان لە ڕێگای کەلار - دەربەندیخان نزیک گوندی ( ئاوە خێری) ڕوویدا کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ( مارسیدس تایبەت ) وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە."