کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هێزه ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌ك له‌جۆرى شه‌به‌حى بى 21 دروستده‌كه‌ن كه 30 ساڵه كارى له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه و خه‌رجى دروستكردنهكهشى ده‌گاته 550 میلۆن دۆلار. . جێگرى سوپاسالارى هێزه ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكراى ده‌كات، جۆرێكى تر لهفڕۆكهى شه‌به‌حى بى 21 دروستده‌كه‌ن تا ئه‌و شوینه‌ى پێویستیان پێبێت ده‌توانێت ئامانجه‌كانى بپێكیت. . له‌میانى وته‌یه‌كیدا كه له په‌یمانگاى (میتشڵ)ى سه‌ر به هێزه ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا له‌واشنتۆن پێشكه‌شى كرد ستێڤن ویڵسۆن، جێگرى سوپاسالارى هێزه ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا، ئاماژەى بەوە کرد، تواناى هێزه ئاسمانیاكانیان به‌رده‌وامه بۆ داهێنانى جۆرێكى تر له‌فڕۆكه كه ده‌توانێت ئامانجه‌كان له شوێنێكى زۆر دوره‌وه بپێكێت، تا ئه‌و شوێنه‌ى پێویست بێت وه‌شاندنى بڕده‌كات. . ڕوونیشكرده‌وه، بۆ ئه‌و كاره پێویستیان به نزیكه‌ى 863 ڕۆژ بۆ دروستكردنى ئه‌و فڕۆكه هه‌یه و ساڵى 2021 یه‌كه‌م فڕینى ده‌ستپێده‌كات. . ویلسۆن ئه‌وه‌شى ڕوونكردوه‌ته‌وه، هێزى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى پێویستى به 100 جۆر فڕۆكه‌ى له‌جۆرى بى 21 هه‌یه. . به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (فۆكترۆت ئه‌لفا)ش، فڕۆكه‌ى جۆرى بى 21 دواى 30 ساڵ فڕۆكه‌ى له‌و شێوه‌یه قورس دروست نه‌كراوه و كه‌بتوانێت به‌بێ كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارى بفڕێت و تێچوهكهشى ده‌گاته نزیكه‌ى 550 ملیۆن دۆلار. . ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه ، كاره‌كانى دروستكردنى فڕۆكه‌ى بى 21 له‌مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى ڕابردووه‌وه ده‌ستى پێكردووه و ئێستاش چووه‌ته قۆناغى دیزانكردنهوه كه ئه‌و قۆناغه‌ش سه‌خت و قورسه بۆ دروستكردنى چه‌كێكى نوێ. .