ناس کورد-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداری لە ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی پێنجه‌می كۆرۆنا له عێراق دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله ڤاكسین وه‌ربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق (هەینی 29-4-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "ئه‌گه‌ری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا لە عێراق هەیە و پێویستە ئاماده‌كاری بكرێت بۆ کەمکردنەوەی مه‌ترسییه‌كانی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوەکو ئێستا عێراق نه‌گه‌یشتووەته ئاستی پێویست له ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین، له‌ڕووی وه‌رگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین نزیكه له‌ئاستی جیهانیه‌وه، به‌ڵام ژەمی دووەم به‌پێی پێویست نییه."
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق جەختیشیکردووەتەوە، "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ به‌رگرتن له هه‌ر شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا سەردانی بنکە و ناوەندە تەندروستییەکان بکەن و ڤاكسین وه‌ربگرن".