گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە لەبارەی کەمئاوی

2022.04.29 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە لەبارەی کەمئاوی

ناس کورد-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری خەرج دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری و دەوروبەری هەولێر.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی بڕیارەكە، ئەو چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینارە بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ئاوە لە هەولێر و دەوروبەری، وەك ڕاكێشانی هێڵی كارەبا بۆ بیرەكان و دابینكردنی سێتی پەمپی ئاسۆیی و بۆستەرەكانی ناو شاری هەولێر و چاككردنەوەی مولیدەی بیرەكان و كڕینی كەلوپەلی پێویست بۆ پرۆژەكانی ئاوی ئیفراز/3 و بەكرێگرتنی تانكەر بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەورەبەری خەرج دەكرێت.