گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبەرژەوەندیی كەسوكاری شەهیدان بڕیارێک درا

2022.04.28 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
لەبەرژەوەندیی كەسوكاری شەهیدان بڕیارێک درا

ناس کورد-

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، قەرزی کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتووچۆ و نیشتەجێبوونی کچ و کوڕی شەهیدان لەسنوری پارێزگای کەرکوک خەرج دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان (پێنجشەممە 28-4-2022) "عبداللە حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازیکرد لە خەلیل  رەحیم بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کەرکوک." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دیدارێکدا گفتووگۆکرا لەسەر پێداویستی و داواکارییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگای کەرکوک و وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختیکردەوە لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "هەر بەڕێز عەبدوڵا حاجی مەحمود واژۆی لەسەر فەرمانی خەرجکردنی قەرزی کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتووچۆ و نیشتەجێبوونی کچ و کوڕی شەهیدان لە سنووری پارێزگای کورکوک بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ و ساڵانی پێشتر کرد."