گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى پاسپۆرت لەم قەزایەى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە [بەڵگە]

2019.07.25 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
نوسینگەى پاسپۆرت لەم قەزایەى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە [بەڵگە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتى عێراق رەزامەندى دەربڕى لەسەر کردنەوەى نوسینگەى پاسپۆرت لە قەزاى سۆران و بەگوێرەى بڕیارەکەش کردنەوەى ئەو نوسینگەیە کارئاسانى بۆ هاووڵاتیانى ئەو قەزایە دەکات بۆ دەرهێنانى پاسپۆرتەکانیان. . لە نووسراوێکدا کە پەرلەمانتار ناسر یوسف هەرکى بریاردەرى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق ئاراستەى وەزیرى ناوخۆى عێراقى کردووە، داوایان لێدەکات رەزامەندى بکەن لەسەر کردنەوەى نوسینگەى پاسپۆرت لە قەزاى سۆران سەر بە پارێزگاى هەولێر. . بەگوێرەى نووسراوەکەى ئەو پەرلەمانتارە، کردنەوەى ئەو نوسینگەیە خزمەت دەگەیەنێت بە دانیشتوانى ئەو گوندانەش کە سەر بە قەزاى سۆرانن، ئەوانیش (مێرگەسور، چۆمان، سیدەکان، خەلیفان، بارزان و رەواندوز). . لە نووسراوەکەدا وەزیرى ناوخۆى عێراق رەزامەندى و واژۆى لەسەر کردنەوەى ئەو نوسینگەیە کردۆتەوە و بەو پێیەش ئامادەکارییەکان لەو بوارەدا دەستپێدەکات. .