ناس کورد-
قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، لە کۆنگرەى چوارى یەکێتیدا گۆڕانکاریی لەهەیکەل و دەموچاودا کرا و دیدارى یەکێتیش گۆڕانکاریی لە سیاسەتى حزبەکەدا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانى لە پەراوێزى دیدارى یەکێتى لەسلێمانى (28-4-2022) بە رۆژنامەنوسانى وت "دیدارى یەکێتى تەواوکەرى کۆنگرەى چوار دەبێت".
وتیشى "لەکۆنگرەدا گۆڕانکاریی لەهەیکەل و دەموچاودا کرا بەڵام ئەوەى نەکرا لە دیدارى یەکێتیدا دەیکەین کە گۆڕانکاریی لە سیاسەت و پێداچونەوە بە سیاسەتى یەکێتى، بزانین ئەوەى ئەمڕۆ گونجاون لەگەڵ ئەم سەردەمە یاخود نا".
قوباد تاڵەبانى باسى لەوەشکرد، دیدارى یەکێتى بڕیار و راسپاردەی دەبێت کە دەبێت تیمى یەکێتى لەحکومەت و پەرلەمان و پارێزگاکان پێوەى پابەند بن.