ناس کورد-
نرخى نەوت رووى لەدابەزین کرد، بەهۆى ترسی وەبەرهێنەران لە کەمبوونەوەى خواستى چین بۆ وزە کە گەورەترین هاوردەکەرى نەوتە لەجیهاندا، لەژێر کاریگەرى کۆت و بەندەکانى کۆرۆنادا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز (28-4-2022)، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 1.48 دۆلار دابەزى و گەیشتە 103.84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هەروەها نەوتى خاوى تەکساس 1.39 دۆلار پاشەکشەیکرد و هەر بەرمیلێکى بە 100.63 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.
رۆژى پێنج شەممە لەپەکینى پایتەختى چین و هەندێ شوێنى دیکە پڕۆسەى پشکنین چڕکرایەوە بەئامانجى پشکنینى زیاترى کۆرۆنا تا هاوشێوەى شەنگەهاى شارەکە بەتەواوى دانەخرێت، ئەوەش ترسی لەلاى وەبەرهێنەران دروستکردووە لەبارەى ئەگەرى کەمبوونەوەى خواستى ئەو وڵاتە لەسەر وزە.
هەروەها شیکەرەوانى بازاڕى وزە ئاماژە بەوەدەکەن خاوبوونەوەى گەشەى ئابورى جیهانى بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى کاڵا سەرەکییەکان و شەڕى ئۆکرانیاوە، بەهەمان شێوە ترسی لەسەر کەمبوونەوەى خواست لەسەر وزە دروستکردووە.