گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەفتەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە

یەکێتى و پارتى لە کەرکوک لەبارەى دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێ ڕاى جیاوازیان هەیە

2019.07.25 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى و پارتى لە کەرکوک لەبارەى دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێ ڕاى جیاوازیان هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک لەگەڵ لایەنە عەرەب و تورکمانەکان بەردەوامە، ئەندامێکی لیژنەکەش ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە. . لەلایەکى دیکەشەوە ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سەرکردایەتی کورد بە کەمتەرخەم دەزانێت بەرامبەر دۆخی کەرکوک، پێیوایە بەو دۆخەی لە کەرکوک دەگوزەرێت تا کاتی هەڵبژاردن ناتواندرێت، پارێزگار دابندرێت. . شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکانی کەرکوک بەردەوامە، لەم هەفتەیەشدا کۆبووینەتەوە و کۆبوونەوەکانیش ئەنجامیان هەبووە". . ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییکردنەوە دۆخی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتوودا پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە. . هاوکات ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سەرکردایەتی کورد کەرکوکیان فەرامۆشکردووە، بەوشێوەیە دۆخی کەرکوک ئاسایی ناکرێتەوە، بەڵکو ئەوە پێویستی بە گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغدا هەیە". . ئازاد جەباری کە لە پشکى یەکێتى ئەندامى ئەنجومەنە وتیشی، لە ڕابردوودا سەرکردایەتی کورد لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکاندا ڕێکنەکەوتن، تا ئەوانیش ئێستا ڕێکبکەون، بۆیە بەو دۆخەی ئێستا لە کەرکوک دەگوزەرێت، تا کاتی هەڵبژاردن پارێزگار هەڵنابژێردرێت. . بەپێچەوانەوە شاخەوان عەبدوڵڵا ڕەتیکردەوە کەمتەرخەم بووبن و جەختیکردەوە، بەمنزیکانە پارێزگاری نوێ دەستبەکاردەبێت. . سەبارەت بەوەی پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاکە چۆن دابەشدەکرێت لەنێوان یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی دیکەدا، یاخود ئەو پۆستانەی لە کورد وەرگیراونەتەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا باسی لەوەکرد، تائێستا سەبارەت بەوە هیچ گفتوگۆیەکیان نەکردووە و قۆناغ بە قۆناغ ئەو کێشانە چارەسەر دەکەن. . .