ناس کورد-
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری دارایی زیاتر لە دوو مانگە دەوام ناکات و حاڵی مووچەخۆرانی سلێمانیش لەوپەڕی خراپیدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 26-4-2022) ڕایگەیاند، "لە ٨/٣/٢٠٢٢ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان داوایکردووە کە بەڕێوەبەری گشتی گومرک و بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان و بانکی ئاشتی و بانکی منارە ئامادەی لیژنە بن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داھاتی گومرک و کۆکردنەوەی داھاتی ناوخ، تاوەکو بو رای گشتی دەربکەوێت کە کێشەی داھاتی ناوخۆ و نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی چین؟ داھاتی دەروازەکان ئایا ھەمووی دێتە خەزینەی حکومەت؟.'
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام ھێشتا وەڵامی ھاتنی بەڕێوەبەری بانکەکان بۆ لیژنەی دارایی نەھاتووە و بەڕێز وەزیری داراییش ئەوە زیاتر لە دوو مانگە ھەر دەوام ناکات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حالی مووچەخورانی سلێمانیش لەو پەڕی خراپیدا دەبینرێت."