ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری هەولێر تانکەرێک چوار کرێکاری کرد بە ژێرەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا، هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، شۆفێرەکە خەوی لێکەوتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (سێشەممە 26-4-2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری لەبەرامبەر فڕۆکەخانە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی کە 36000 لیتر بەنزینی هەڵگرتبوو، شوفێرەکەی لەکاتی لێخوڕین خەوی لێدەکەوێت، بۆیە تانکەرەکەکۆنترۆلی لەدەستدابوو و بەسەر شۆستە کەوتبوو، لەوکاتەش لەو شوێنە کۆمەلێک کرێکار چاوەڕێی ئوتومبێلی کۆمپانیایان دەکرد کەب یانگوازێتەوە، بۆیە تانکەرەکە بەرەو لای ئەوان چوبوو و سەرجەمیانی خستبووە ژێرەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەکە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و 3کرێکاری تریش برینداربوون."
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، "کاتێک خەو و لێخوڕین بەیەکەوە کۆدەکرێنەوە، ئەگەری کارەساتەکان زیاتر دەبێت، بۆیە تکایە خەوەکان و ئیسراحەت کردنتان با لە دوای سوکان نەبێت، بەڵکو بەر لە لێخوڕین بێت.