گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.04.25 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

ئەمڕۆ دووشەممە 25-4-2022، بە فەرمی یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتی عێراق چاپکرا و درا بە هاوڵاتیان، هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، لەمڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە

 

پالپشت بەڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،وەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەئامادەونی بەڕێزان دکتۆر سامی جلال وعبدالرحمان حمدی ڕاوێژکار وبەرپرسێ نوسینگەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ وبەڕێز عەمیدی ماف دیدار عمر قادر ،یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی ناوەند چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان،کەبەپێ ی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت ،کەکۆدی تەرخانکراو بۆهەولێر (22) دەبێت ،وەلەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق وهەرێمی کوردستان هەیە کەبەپیتی ئینگلیزی نوسراوە،وەلەوڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت،

 

وەهەر هاولاتیەک بیەوێت بزانێت تابلۆی ئوتومبێلەکەی پاش ئەو تابلۆ تازەیە چۆن دەبێت ،دەتوانێت سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکات

 

https://moi.gov.krd/VP/#

ب هاتووچۆی هەولێر

2022/4/25