ناس کورد-
بەهۆی فرۆشتنی خورمای خراپ قائیمقامیەتی سلێمانی قاتعێکی عەلوەکەی داخست و دەڵێت، دوای سێ جار، خورمای "یاسا" لە پشکنین دەرنەچوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی (دووشەممە 25-4-2022) ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە هەبوونی (23) تۆن خورما لەجۆری (یاسا) کە سێ جار پشکنینی بۆ کراوە، بەڵام دەرنەچووە، لیژنەکان سەردانی قاتعەکەیان کرد بۆ دەستبەسەردا گرتن و لەناوبردنی خورماکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکە دەرچێت خاوەن قاتعەکە خورماکەی رەوانەی ناوەڕاست و خواروی عێراق کردووە و بە بازرگانەکانی ئەوێی فرۆشتووە، ئەمەش سەرپێچیکردنە لەرێنماییەکانی کارکردن، پێویست بوچاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکەی بکردایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی قاتعی ژمارە (81) دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.