ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بڕە غازەی بۆیان دەنێردرێت، نرخی غاز لە سنورەکەیان گران دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی ئابوریی ناحیەی خەلیفان ڕایگەیاند، "بەمەبەستی پڕکردنەوەی کەمی غاز لە سنورەکەمان بڕیاردرا بەهاوبەشی لەگەل غازی بازرگانی بۆ ماوەی یەک هەفتە بە بەردەوامی غاز دابەش بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەک بتڵ غاز بەرامبەر نۆ هەزار و 500 دینار دەبێت، بەڵام ئەو نرخە کاتییە و بۆماوەی یەک هەفتەیە."