کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
دوای ئەوەى لە ساڵی 2006دا دەستى لە پۆستی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتى کێشایەوە، نەوشیروان مستەفا گردى زه‌رگه‌ته و چه‌ند بینایه‌ك لە سلێمانی و 10 ملیۆن دۆلار له تاڵه‌بانى وه‌رده‌گرێت و "كۆمپانیاى وشه"ـى بۆ كاروبارى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندن دامەزراند و گرده‌كه‌ش ده‌كاته بنكه‌ى سه‌ره‌كى كۆمپانیاکەى.
بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و بزوتنەوەیە چەند نهێنییەک لەبارەى سەرەتای دامەزراندنی بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات، ئەو دەڵێت، نه‌وشیروان مسته‌فا بیرۆكه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى دانه‌هێناوه به‌ڵكو كۆمه‌ڵیك سه‌ركرده‌ى تر ئه‌و پێنشارهیان خستووه‌ته به‌رده‌ستى.

ئەمڕۆ 25ى ته‌موزى 2019، 10 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا تێپه‌ڕده‌بێت، گه‌رچى سه‌ره‌تا گۆڕان وه‌كو لیستێكى هه‌ڵبژاردن به‌شدارى پرۆسهكهى كرد به‌ڵام دواى سالێك مۆڵه‌تى حزبى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێبه‌خشرا.
گۆڕان وه‌كو یه‌كه‌مین ئۆپۆزسیۆنى فه‌رمى له په‌رله‌مانى كوردستان، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ساڵى 2009 بوو به‌خاوه‌نى 25 كورسیى، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى سیاسى و رێكخراوه‌یی و له‌سه‌ر ئاستى به‌شداریكردنى له كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تیشدا به‌دواى خۆێدا هێنا.
با بێگەڕێینەوە سەرەتا، لەدوای دامەزراندنی کۆمپانیای وشە، ورده ورده ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى پێشوترى یه‌كێتى به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركرداتى و كادیرانى خواره‌وه‌دا بوون سه‌ردانى ده‌كه‌ن و له‌باره‌ى بارودۆخى نوێ و پلانه‌كانیه‌وه گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو گۆڕان و سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووى گۆڕان كه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كى بهدهستیكهوتووه، نەوشیروان مستەفا سه‌ره‌تا تەنها ویستویەتى لە ڕێگه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌وه كاره‌كانى درێژه پێبدات تا ئه‌وكاته‌ى درهفهتێك دێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌یاڵه سیاسیه‌كه‌ى دووباره بهێنیته‌وه سه‌ر واقیع، بەڵام قادرى حاجى عه‌لى و مولازم عومه‌ر و سالار عه‌زیز و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى پێشوترى یه‌كێتى دەچنە لای و پێی دەڵێن، تۆ بته‌وێت ته‌نها كاروبارى ڕۆژنامه‌وانیى و ڕ‌ۆشنبیرى بکەیت ئه‌وانى له‌گه‌ڵ نابن و بۆ ئه‌وه كارهشى پشتیوانى ناكه‌ن.
لە سەرەتادا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌لایه‌وه قورس ده‌بێت له دۆخێكى له‌و شێوه‌یه‌دا ده‌ستببات بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌كى سیاسى نوێ هێشتا نازانێت كێ پشتیوانى ده‌كات و له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌ریش چۆن پێشوازى ده‌كرێت.

کۆبوونەوە نهێنییەکان بەردەوام دەبن لە ماڵی نەوشیروان مستەفا، قادرى حاجى عه‌لى و مولازم عومه‌ر دڵنیایى ده‌ده‌نێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه باڵى ڕیفۆرمیان پێده‌وترێت و هێشتا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یهكێیتن ده‌كه‌ونه گفتوگۆ، ئەو سەرچاوە وتیشی، "سه‌ره‌تا عومه‌رى سه‌ید عه‌لى دوو دڵ ده‌بێت له كاركردن و وازهێنانى یه‌كجاره‌كى له یه‌كێتى."
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌ركرده‌كانى باڵى ڕیفۆرم ده‌كه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ ده‌ستپێكردن به جوڵانه‌وه‌یه‌كى سیاسى نوێ ده‌خرێته ڕوو، ڕای جیاواز و ناكۆكیشیان له نێواندا ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن له دامه‌زراندنى كۆمپانیاى وشه‌وه هاوكارى نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ن و له‌سه‌ر نه‌خشه ڕێگایه‌ك ڕیكدهكهون.
به‌رنامه‌كان ئاماده ده‌كرێن، به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ سیاسى "له سه‌خترین دۆخى قۆرخكارى سیاسى و به‌رپابوونى گه‌نده‌ڵى و دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات له‌نێوان دوو حیزبى سه‌ره‌كیدا".
"پەیامی سایتی سبەی"
قادرى حاجى عه‌لى سه‌رپه‌رشتى سه‌رجه‌م كاروباره هونه‌رى و ستراتیژیه‌كانى ده‌كات و په‌یامى سایتى سبه‌ى كه دواتر كرا به به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كى لیستى گۆڕان ده‌نوسێت، له‌مانگى شوباتى ساڵى 2008 هه‌ر چوار سه‌ركرده‌كه‌ى باڵى ڕیفۆرم ( عوسمانى حاجى مه‌حمود، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، جه‌لال جه‌وهه‌ر، مسته‌فاى سه‌ید قادر ده‌ست له ئه‌ندامێتى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌كێشنه‌وه.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستى ناس كورد كه‌وتوون، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى فه‌رمى له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى پێشووى یه‌كێتى و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌هارى ساڵى 2009 له ماڵى نه‌وشیروان مسته‌فا بهرێوهچووە و به‌رنامه‌ى پێكهێنانى لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌و ساڵه ده‌خرێته به‌ر باس و چاره‌نوسى سیاسى جوڵانه‌وه نوێیه‌كه‌ش شه‌ن و كه‌و ده‌كرێت.

ناس كورد ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن عوسمانى حاجى مه‌حموده‌وه پێشنارێك خراوه‌ته ڕوو تێایدا داوا كراوه ئه‌وان وه‌كو به‌رپرسانى پیشووى یه‌كێتى یان ئه‌وانه‌ى پێشتر به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا كه دواتر دروستى ده‌كه‌ن هیچ بهرپرسارێتیهك وه‌رنه‌گرن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یماننامه‌یه‌ك له‌نێوان خۆیاندا وژاوو بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك له ئاماده‌بوون له دژى ئه‌و پێشنیاره ده‌وه‌ستێته‌وه و دەڵێن: "ناكرێت پۆستى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى به‌جێبهێڵین و بۆ له‌مه‌وداش پۆستمان نه‌بێت."
به‌رنامه‌ى لیسته‌كه داده‌ڕێژرێت، دواتر په‌یامى سایتى سبه‌ى به هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه كه زۆربه‌یان دروشمن دژى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و سزادانى گه‌نده‌ڵكاران و خه‌باته له‌دژى ناعهدالى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابورى و گۆڕانكاریه له سیستمى سیاسى وڵات‌دا ده‌بێته به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كى لیسته‌كه.
"نەوشیروان مستەفا و ڕاگەیاندن ئەنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ساڵى 2009"
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد، دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هەڵبژاردنی 2009 کە گۆڕان 25 كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا، نه‌وشیروان مسه‌فا زۆر نا‌ئومێد ده‌بێت تاڕاده‌یه‌ك توشى دڵهڕاوكێیهكى زۆر ده‌بێت، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت له قۆناغى یه‌كه‌م دا یه‌كێتى تێپەڕێنێت، دواتر چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان لە یەکێتییە کۆنەکان ده‌چنه لاى و دڵی ده‌ده‌نه‌وه و دڵنیاى ده‌كه‌نه‌وه دواى ته‌زویر و كۆمه‌ڵیك دژایه‌تى ئه‌و ده‌نگه‌ى هێناویانه ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌یه و خه‌ڵكی ناڕازى كوردستانیان له‌گه‌ڵه، بۆیه ده‌بێت ئیداره‌یه‌كى باشی داهاتووى سیاسى خۆیان بكه‌ن و ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.
.
نەوشیران مستەفا و گردەکە
بەپێی قسەى یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڕان، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووترى یه‌كێتى و ژماره‌یه‌ك له‌و ڕۆشنبیر و گه‌نجانه‌ى به‌شدارى كهمپهینهكانى لیستى گۆڕان ده‌كه‌ن، مەرجیان بۆ نه‌وشیروان مسته‌فادا ئه‌وه ده‌بێت کە ناوه‌ڕۆكى خه‌باته‌كه‌یان دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و حوكمى ویراسى و خێزانى و قۆرخكارى و ناعه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى بێت، ئه‌ویش به‌وه ڕ‌ازى ده‌بێت و به پرهنسپى سه‌ره‌كى حزبه‌كه‌ى دایده‌نێت، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 25ی حەوت، مولازم عومه‌ر داوا له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات پرسى موڵك و ماڵى گۆڕان له كۆمپانیاى وشه جیابكاته‌وه و گرده‌كه‌ش بۆ كۆمپانیاى وشه بگەڕێنێتەوە و ته‌نها بۆ كارى ڕ‌ۆشنبیرى به‌كارى بهێنیت و خاوهندارێتیهكهشى بكاته "ده‌ورى" واتا تاپۆى یه‌ك كه‌س و گروپ نه‌كرێت، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه ڕ‌ازى نابێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكیه‌كانى مولازم عومه‌ر و دواتریش چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر و هه‌ر چه‌ند مانگێك دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه مولازم عومه‌ر واز له گۆڕان ده‌هێنێت و له دوره‌وه پشتیوان ده‌بێت.