گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی؟

ڕاوێژکاری کازمی: پێویستە بەشەخۆراک تەنها بە چارەکێکی دانیشتووان بدرێت

2022.04.24 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری کازمی: پێویستە بەشەخۆراک تەنها بە چارەکێکی دانیشتووان بدرێت

ناس کورد-

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پێدانی بەشەخۆراک بە تەنها چارەکێکی دانیشتوانی عێراق کە "هەژاری ڕاستەقینەن". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاوێژکارەکەی مسەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (24ی نیسانی 2022) وتی، "دابەشکردنی دانەکانی بەشەخۆراک پێویستە بە شێوەیەکی دادوەرانە بێت بۆئەوەی سەرجەم هەژاران بگرێتەوە، مەعقول نییە بەسەر هەموو دانیشتوانی عێراقدا کە 40 ملیۆنە دابەشبکرێت بە دەوڵەمەندەکانیشەوە، تەنها یەک ملیۆن کەسی لێ بێبەش کراوە، بۆیە پێویستە تەنها بەسەر چارەکێکی دانیشتوانی عێراق دابەشبکرێت کە هەژاری ڕاستەقینەن، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەی بنچینەیی لەو بابەتەدا بکرێت."

 

ڕوونیشیکردەوە "ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەگاتە هەشت ملیۆن کەس، هەروەها یەک ملیۆن کەسیش موچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان هەیە، واتە پێویستە دەوڵەت مانگانە موچەی 10 ملیۆن کەس بدات، بۆیە لە ساڵی 2020دا داهاتی نەوت بەشی دابەشکردنی موچەی نەکرد، بۆیە حکومەت پەنای برد بۆ داهاتی ناوخۆیی."