گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەمەنی هەفتەیەکە و ڕەگەزی کچە

منداڵێکی فڕێدراو لە سۆران دۆزرایەوە و لەماوەى 10 ڕۆژدا دووەم حاڵەتى لەو جۆرەیە

2019.07.25 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکی فڕێدراو لە سۆران دۆزرایەوە و لەماوەى 10 ڕۆژدا دووەم حاڵەتى لەو جۆرەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران ڕایگەیاند، لە سنوری قەزای سۆران منداڵێکی تازە لە دایکبوو دۆزراوەتەوە کە لە ڕەگەزی کچە و فڕێدراوە، ئەوەش دووەم حاڵەتە لە ماوەى 10 ڕۆژدا. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران ڕایگەیاندووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پينجشەممه 25ی تەموز، لەسەر شەقامی ڕێگاى جونديان نزیک پاركى گوڵان، هێزەکانی پۆلیس منداڵێکی تازە لەدایکبوویان بە فڕێدراوی دۆزیوەتەوە، کە تەمەنی هەفتەیەک زیاتر دەبێت. . ئاماژە بەوەشكراوە، لەلایەن پولیسەوە منداڵەکە گەیەندراوتەوە نەخۆشخانەکەیان و منداڵەکە کێشەیەکی تەندروستی نييه، جگە لەوەى کەمێک زەردویی هەبووە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، منداڵەکە لە ڕەگەزی کچە و تا ئێستا کەس وەک دایک یان باوکی منداڵەکە خۆى نەناساندووە. . هەر لە قەزاى سۆران، لە کەمتر لە 10 ڕۆژدا حاڵەتێکى دیکەى لەو جۆرە تۆمار کراوە، کە منداڵێکى تازە لەدایکبوو فڕێدرابوو.   . .