کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى بڵاوکردووە، لە پارێزگاکانى هەولێر و کەرکوک و دهۆک بەرزترین پلەى گەرما لەسەروى 40 پلە دەبێت، لە پارێزگاى سلێمانیش بەرزترین پلەى گەرما 39 پلە دەبێت. . بەڕێوەبەرایەتى گشتى بومەلەرزەزانى و کەشناسى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینى کردووە، بەرزترین پلە لە پارێزگاى کەرکوک تۆمار بکرێت کە 44 پلە دەبێت، لە هەولێریش بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینى کراو 41 پلە دەبێت و لە پارێزگاى دهۆکیش 40 پلە، بەڵام پارێزگاى سلێمانى تاڕادەیەک پلەکانى گەرما تێیدا نزمتر دەبێت بەجۆرێک بەرزترین پلەى گەرما 39 پلە دەبێت. . بۆ سبەى هەینى، پلەکانى گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەجۆرێک، سەرجەم پارێزگاکانى هەرێم بەرزترین پلەکانى گەرمایان لەسەروى 40 پلەوە دەبێت. . پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم: