ناس کورد-
توێژەرانى ئیسپانیا رایانگەیاند، ژنێک کە لە بوارى هاریکارى تەندروستى کاردەکات و تەمەنى 31 ساڵە، لەماوەى 20 رۆژدا دووجار توشى کۆرۆنا بووە، ئەوەش کورتترین ماوەى توشبوونى دوبارەیە بەو ڤایرۆسە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پشکنینەکان، ئەو ژنە بەدوو نەوەى جیاى ڤایرۆسەکە تووش بووە، دەلتا لەکۆتایی کانونى یەکەم، پاشان ئۆمیکرۆن لە کانونى دووەم، ئەوەش بەپێی بی بی سی.
توێژەران دەڵێن، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرچەندە پێشتر کەسێک توشى کۆرۆنا بووبێت ئەگەر هەیە جارێکى تر تووش بێتەوە تەنانەت ئەگەر ئەگەر بەتەواویش ڤاکسینى وەرگرتبێت.
ماوەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەگشتى لەبەریتانیا بە 90 رۆژ دیاریکراوە.