گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ هۆکار نرخى نەوت بەرزدەکەنەوە

2022.04.21 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکار نرخى نەوت بەرزدەکەنەوە

ناس کورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى رووى لەبەرزبوونەوە کردەوە، دواى کەمبوونەوەى خستنەڕوو لەلایەن لیبیا و پێشبینى ناجێگیر لەبارەى خواست لەسەر وزە، لەگەڵ دابەزینى ئاستى پێشبینییەکانى بانکى نێودەوڵەتى لەبارەى گەشەى ئابورى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 97 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 107.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتى تەکساس بە 102.75 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

  

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دواى ئەوەهات رۆژى چوارشەممە لیبیا کەمبوونەوەى زیاتر لە 550 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانەى راگەیاند، بەهۆى داخستنى کێڵگە سەرەکییەکانى و بەندەرەکانەوە.

 

سەرەڕاى ئەوە، هێشتا پێشبینییەکان لەبارەى خواستى چین کە گەورەترین هاوردەکەرى نەوتە بەناجێگیرى ماوەتەوە، ئەوەش بەهۆى کۆت و بەندى توندى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناوە، سەربارى کەمبوونەوەى ئاستى پێشبینییەکانى بانکى نێودەوڵەتى بۆ گەشەى ئابورى لەسەر ئاستى جیهان، کە هەردوکیان پێکەوە کاریگەریان لەسەر بازاڕى نەوت دروستکردووە.