گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان لەبارەى ئۆپراسیۆنەکەیان: سوپاسی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکەین

2022.04.20 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان لەبارەى ئۆپراسیۆنەکەیان: سوپاسی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکەین

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  جەختیکردەوە کە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی سوپا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان "بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانمان دەکەین" و سوپاسی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکەین"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و (20ی نیسانی 2022) وتی، "چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە، بەڵام دەمانەوێت ئاسایش بەرقەرار بکەین. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ ناو بنکە و بارەگاکانیان چەندین ساڵە پەکەکە ناتوانێ هیچ چالاکییەک لەناو تورکیادا بکات و لە چالاکیمان خستوون و بەردەوام دەبین."


باس لەوەش دەکات، "دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە کردووە، تاوەکو ئەو ناوچانە پاکبکەینەوە کە لەلایەن رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە لە باکووری عێراق داگیرکراوە."