ناس کورد-
شاندى کۆمەڵى دادگەرى لە شارى بەغدا لەگەڵ هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر پێویستى رادەستکردنى نەوتى هەرێم بە بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى فەرمى کۆمەڵ بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا سەرەڕاى باسکردن لە پەیوەندى نێوان کۆمەڵى دادگەرى و هاوپەیمانى فەتح، باس لەوەکرا "داهاتی نەوت بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان نییە کە ئەمە جێی قبوڵ نییە."
شاندى کۆمەڵى دادگەرى جەختى کردووەتەوە "ئێمە لەگەڵ ڕێکەوتنین لەگەڵ حکومەتی عێراقی و پێویستە نەوت ڕادەست بکرێت و شایستەی دارایی خەڵکی کوردستان وەربگیرێت".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکان بۆ دەرچوونى عێراق لە چەقبەستووسى سیاسى عێراق کراوە و هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى "دواجار لایەنەکان پێکدێن."، ئەوەش بەپێی میدیاى کۆمەڵ.