گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ژنێک لەهەولێر بەبەهاى 140 هەزار دۆلار کەلوپەلى دزراوى بەمنداڵەکەى فرۆشتووە

2022.04.19 - 19:32
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لەهەولێر بەبەهاى 140 هەزار دۆلار کەلوپەلى دزراوى بەمنداڵەکەى فرۆشتووە

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر ژنێکى دەستگیرکرد بە تۆمەتى شکاندنى کۆگایەکى جلوبەرگ و فرۆشتنى بەشێک لەجلوبەرگەکان بەبەهاى 140 هەزار دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو ژنە و سێ مێردمنداڵ دەستگیرکراون کە یەکێکیان منداڵیەتى وهەستاون بە شکاندنى شکاندنى کۆگایەکى جل و بەرگ و پێداویستى سەربازى و رۆژانە پارچەیان لێبردووە و دواترلە بازاڕەکان فرۆشتویانە.

 

وتیشى تا ئێستا بەبەهاى 140 هەزار دۆلار (14 دەفتەر) جلوبەرگیان فرۆشتووە.

 

هۆگر عەزیز باسى لەوەشکرد، هەروەها کەسێکى دیکەیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە حەواڵەکرنى شەsت دەفتەر دۆلارى خەڵک  بەناوى بانکێکى وڵاتانى عەرەبییەوە بۆ وەرگرتنى قازانج کە مانگانە پێیان بدرێتەوە، بەڵام نە قازانجیان پێدراوە و نە پارەکەشیان پێدراوەتەوە.