کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد
به‌رپرسێكى حكومى سنورى شه‌نگال ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان ناوچەکە، ئەوەش ترسی گەڕانەوەی ئەو چەکدارانەی لە ناو خەڵکی ناوچەکەدا دروستکردووە.
دوانیوڕۆەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، له‌قه‌زاى شه‌نگال لهشهڕوپێدادانێكدا پێنج چه‌كدارى داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى فه‌رمانده‌ى شه‌نگاله‌وه كوژران و چهكدارێكشیان لێى به‌دیلگیرا، به‌رپرسێكى حكومیش ده‌ڵێت: دووباره ترس و دڵه‌ڕاوكێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
نایف سەیدۆ بەڕێوەبەرى ناحییەى سنونێ ڕایگه‌یاند: "لە ئەنجامى شەڕ و پێکدادانەکە پێنج چەکدارى داعش کوژران و دوو چەکدار خۆیان تەقاندەوە و چەکداریش بەدیل گیرا دواتر دۆخی ئەمنی ناوچەکە کۆنتڕۆڵکرا."
نایف سەیدۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ،هێرشەکەى داعش لە خانه شەهوانی،کارگەى چیمەنتۆى شنگال ئەنجامدراوه وهیچ زیانێکى گیانى بەر هاووڵاتییانى شه‌نگال نەكهوتووه، بەڵام هاوڵاتیانى ناوچه‌كه دووباره ترسیان لێى نیشتووه.
مانگى ئابى ساڵى 2014 چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر قه‌زاى شه‌نگال و کۆنتڕۆلێانکرد، دواى دوو ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گهریلاكانى په‌كه‌كه و به‌هاوكارى سوپاى هاوپەیمانان لە دەستی چەکدارانی داعش وەرگیرایەوە.