کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی هێشتا لەسەر کارەکەی بەردەوامە و لە پۆستەکەی دوور نەخراوەتەوە. . سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، مامۆستا دڵشاد عومه‌ر تا ئێستا له‌شوێنى كاره‌كه‌ى به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، فه‌رمانى كارگێڕى واژوو كردووه. . وتیشى " هێشتا ده‌ستیله‌كار نه‌ترازاندووه و چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كهیسهكهى یاخود ده‌ستله‌كار ترازانیى و په‌یوه‌ندى كردن به‌كاره نوێیه‌كه‌یه‌وه" . هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى لهبزوتنهوهى گۆڕان کە نەیویست ناوەکەى ئاشکرا بکرێت به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند:" بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕانه‌وه فشاره‌كانى خستووه‌ته گه،ڕ تا فهرمانهكهى قوباد تاڵه‌بانى بۆ له‌سه‌ر كارلابردنى مامۆستا دڵشاد جێبه‌جێ نه‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ر خه‌تن". . سه‌رچاوه‌كه‌ى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، هه‌رچه‌نده مامۆستا دڵشاد عومه‌ر له‌نێو كاندیده نوێیه‌كاندا ناوى هاتووه بۆ پۆسته‌كان له‌پشكى گۆڕان، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه پێیباشه لهشوێنهكهى خۆى بمێنیته‌وه تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان. . هه‌ر له‌سه‌ر چاره‌نوسى مامۆستا دڵشاد عومه‌ر له‌دواى بڕیارى له‌سه‌ر كارلابردنیهوه، ناس كورد چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى بهناوبراوه كرد به‌ڵام بەردەستنەبوو. . ناس كورد ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌ئه‌گه‌ری جێ به‌جێ كردنى فهرمانهكهى قوباد تاڵه‌بانى بۆ دورخستنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌كاره‌كه‌ى، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان ده‌خاته شوێنه‌كه‌ى. . پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى به‌پێى رێكه‌وتنى نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى له‌ساڵى 2014 بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى حكومه‌تى خۆجێى سلێمانى به‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کەوت.