گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێیەکى گەرم

سێ هۆکار گڕ لە زێڕ و دۆلار بەردەدەن

2022.04.18 - 16:08
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکار گڕ لە زێڕ و دۆلار بەردەدەن

ناس کورد-

زیادبوونى هێرشەکانى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەڵکشانى ئاستى هەڵاوسان، پێشبینییەکان بۆ کۆبوونەوەى داهاتووى فیدراڵى ئەمەریکى لەبارەى نرخى سودەوە، گڕیان لەنرخى زێڕ و دۆلار بەردا و کێبڕکێی تۆمارکردنى ئاستى پێوانەیی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هۆکارانە بازرگانیان هاندا بەشێوەیەکى زیاتر پێشوازى لە مامەڵەکردن بە زێڕ و دۆلار بکەن، لەکاتێکدا گرژییەکان لە رۆژهەڵاتى ئەوروپا لە زیادبووندان، ئەوەش بەپێی پێگەى (investing) ى تایبەت بە بازاڕە داراییەکان.

 

نرخى زێڕ لەمامەڵەکانى دووشەممە بازیدا و نزیکەى 20 دۆلار بەرزبووە و نرخى هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1995 دۆلار.

 

ئەو نرخە نزیکە لە بەرزترین ئاستى لە 10ى ئازارەوە و جارێکى دیکە بەرەو تاقیکردنەوەى 2000 دۆلار هەنگاو دەنێت.

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ، نرخى دۆلار بەرانبەر دراوە سەرەکییەکانى دیکە بازیدا، لەگەڵ پاشەکشەى یۆرۆ و پاوەند و دۆلارى ئوسترالى.

 

ئاماژەى دۆلار لەماوەى دوو ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و نزیکبووەتەوە لە ئاستى 10.77 خاڵ.