گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا وادەی بۆ چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دیاریکرد

بۆرێس جۆنسۆن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی بەریتانیا ڕاسپێردرا

2019.07.24 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
بۆرێس جۆنسۆن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی بەریتانیا ڕاسپێردرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بۆرێس جۆنسۆن لە لایەن شاژنی بەریتانیاوە ڕاسپێردرا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت و جێگەی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە بگرێتەوە. . ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، بۆرێس جۆنسۆن پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی بەریتانیای وەرگرت و لە لایەن شاژنی ئەو وڵاتەوە ڕاسپێردرا کابینەکەی پێکبهێنێت. . جۆنسۆن لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا. . هەروەها ئاماژەی بەوەکرد دوا وادە بۆ دەرچوون لە یەکێتیەکە 31ی تشرینی یەکەم دەبێت، جۆنسۆن یەکێکە لەو سەرکردانەی کە بەبێ ڕێککەوتنیش پشتیوانی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات. . وتیشی ئێستا قۆناغێکی نوێ بۆ بەریتانیا هاتووەتە پێشەوە و وتی ئەرکی هێزە ئەمنیەکان باشتر دەکات بۆ پاراستنی بەریتانیاکان لە هەر مەترسییەک. .