گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ڕاوێژکاری دارایی کازمی: عێراق لە باشترین دۆخی دارایی خۆیدا دەژی

2022.04.15 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری دارایی کازمی: عێراق لە باشترین دۆخی دارایی خۆیدا دەژی

ناس کورد-

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵات لە باشترین دۆخی دارایی خۆیدا دەژی و جەختیکردەوە کە "حکومەت هیچ پێویستی بە قەرزی دەرەکی نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقییەی (15ی نیسانی 2022) وتووە، "عێراق لە باشترین دۆخی دارایی خۆیدا لە مێژووی نوێدا دەژی لەڕووی بزاڤی نەختینەییەوە."

 

ناوبراو داوای کرد "ئەو بزاڤە نەختینەییە بەکاربهێنرێت بۆ وەبەرهێنانی پێویست لە ئابوریی نیشتمانیدا، هەروەها سەرچاوەی مرۆیی نیشتمانی کارا بکرێت لە هەموو کایەکاندا."

 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی ڕێژەی نەختینەیی بیرۆکەی قەرزکردنی دەرەکی سڕیوەتەوە."